راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر 10 كه‌س و له سلێمانی 10 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. هاوكات بۆ پاراستنی ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگرتن له هه‌ڵكشانی دووه‌می په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نێت. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره (90)ی تایبه‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له (24) كاتژمێری رابردوودا و ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه.
پێشتر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی رایگه‌یاندبوو، هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته به‌ر مه‌ترسی "هه‌ڵكشانی دووه‌می كۆرۆنا"، نه‌ك شه‌پۆلی دووه‌می په‌تاكه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (90)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (11626) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (973) هاووڵاتی لە (30) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (332) لە هەولێر، (160) لە سلێمانی، (481) لە دهۆك. (10653) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی (14) رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە (24) کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی (105) هاووڵاتی بوو.
2- پشكنین
لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوودا؛ (1298) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (379) هەولێر، (376) سلێمانی، (540) دهۆك، (3) راپەڕین. دەرەنجام (20) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر:
(10) پۆزەتیڤ: (4) ئافرەت تەمەنیان (69)، (59)، (57)، (38) ساڵ، (4) پیاو تەمەنیان (69)، (50)، (39)، (29) ساڵ، (2) منداڵ تەمەنیان (9)، (5) ساڵ، چوار تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرن، چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دوو تووشبووەکەیتر پاسەوانن لە پارێزگای بەغداد گەڕاونه‌ته‌وە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە، کۆمەڵگای تۆبزاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵان و فەرمانبەرانن لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی:
(10) پۆزەتیڤ: (4) ئافرەت تەمەنیان (63)، (57)، (42)، (37) ساڵ، (6) پیاو تەمەنیان (68)، (60)، (47)، (32)، (29)، (26) ساڵ، (7) لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون (2) لە تووشبووان نیشانەیان ھەیە، تووشبوێکیان دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوایە و (9) تووشبووەکەی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (67564) پشکنین بووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (496) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (403) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (88) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
24ی ئایاری 2020