"به‌رده‌وام له خودا ده‌پاڕێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مێسی جامی مۆندیالی 2022 به‌رز بكاته‌وه"
لۆكاس بیلیا ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئه‌یسی میلان له‌و باوه‌ڕه‌دایه لیۆنێل مێسی ده‌توانێت له جامی جیهانی 2022 ئه‌زموونی مایكل جۆردا‌ن تاقی بكاته‌وه، ئه‌ویش هاوشێوه‌ی به‌رنامه دیكیۆمێنتارییه‌كه‌ی لاست دانس (Last dance).
مێسی كه به درێسی بارسێلۆنا شانازییه‌كی زۆری به‌ده‌ستهێناوه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه، مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له نێوان ساڵانی 2014 تاكو 2016 دووجار گه‌یشته یاری كۆتایی كوپا ئه‌مریكا و جارێك له یاری كۆتایی جامی جیهانی رووبه‌ڕووی ئه‌ڵمانیا بوویه‌وه، كه‌چی له هه‌ر سێ یاریدا دۆڕا.
مێسی له جامی جیهانی قه‌ته‌ڕ ته‌مه‌نی ده‌بێته 35 ساڵان و ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه دوایین جامی جیهانی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینی بێت، بارودۆخ بۆ ئه‌و رێك وه‌كو مایكل جۆردا‌نی یاریزانی به‌توانای باسكه‌یه كه له‌گه‌ڵ شیكاگۆ بۆڵز ده‌سته‌به‌ری كرد.
لۆكاس بیلیا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من چه‌ند جارێك سه‌یری دیكیۆمێناری لاست دانسم له باره‌ی مایكل جۆردا‌ن كردووه، بێ وێنه بوو، ئه‌م دیكۆمێنتارییه هیوایه‌كی به من به‌خشی كه ئه‌ستێڕه‌ی ئێمه‌ش كه مێسییه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ببینێت، ئێمه ده‌توانین زۆر شت له ژیانی رۆژانه‌ی فێر بین، ئێمه ته‌نیا له راهێنانه‌كاندا ده‌یبینین، به‌ڵام زۆر شت له ژیانی رۆژانه‌یدا هه‌یه كه ده‌توانێ وانه‌یه‌ك بێت بۆ ئێمه، رێكه وه‌كو دیكیۆمێنتارییه‌كه‌ی مایكل جۆردا‌ن.
بیلیا ده‌شڵێت: به حه‌زه‌وه ده‌مه‌وێ هاوشێوه‌ی ئه‌و كاته له لیونێل مێسی ببینم كه مایكل جۆردا‌ن جامی پاڵه‌وانێتی NBAـی له باوه‌ش گرت و پڕ به دڵ گریا، حه‌ز ده‌كه‌م مێسی له لوتكه‌ی جامی جیهانی قه‌ته‌ر ببینم، ئه‌ویش ئه‌و كاته‌ی جامه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه له خۆشیان هاوشێوه‌ی جۆردا‌ن بگریت، ئه‌وه بۆ من و خه‌ڵكی ئارجێنتینا زۆر گرنگه.
بیلیا له كۆتاییدا گوتی: كاتێك دوای یاریی كۆتایی مۆندیالی 2014 مێسیم بینی ده‌گریا، له ناخی خۆمه‌وه گوتم بۆچی كه‌سێك ده‌بێ تا ئه‌و راده‌یه ده‌بێت دڵگران بێت؟ ئێستاش ته‌نانه‌ت له ژیانی ئاسایی خۆمدا هه‌ر بیر له مێسی ده‌كه‌مه‌وه، به‌رده‌وام پرسیار له‌خۆم ده‌كه‌مه‌وه كه بۆچی مێسی تا ئه‌و ڕاده‌یه به‌م دۆڕانه رووخا و ده‌گریا، بۆیه ئێستا به‌رده‌وام له خودا ده‌پاڕێمه‌وه له جامی جیهانی داهاتوو مێسی یاری بكات و جامه‌كه‌شمان بۆ به‌رز بكاته‌وه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی