بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی تەلەڤیزیۆنێکی ئەفغانستان تەقییەوە

K24 - هەولێر

بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی تەلەڤیزیۆنێکی ئەفغانستان تەقییەوە، بەهۆیەوە پەیامنێرێکی تەلەڤیزیۆنەکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا.

ئەو تەقینەوەیە ماوەیەکی کەم دوای گوتەکانی بەرپرسێکی باڵای ئەفغانستان روویدا، کە لەبارەی گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان، لێدوانی دابوو.

تەقینەوەکە پاسێکی بچووکی گواستنەوەی کارمەندانی تەلەڤیزیۆنی خورشیدی لە کابوول کردبووە ئامانج، کە لەو کاتەدا 15 کارمەندی تەلەڤیزیۆنەکەی دەگواستەوە.

بزووتنەوەی تاڵیبان لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا ئاگربەستی راگەیاندبوو، بەو هۆیەشەوە تووندوتیژی لە ئەفغانستان کەمببووەوە و دۆخێکی تاڕادەیەک سەقامگیر رەخسابوو.

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا، بەرپرسێکی حکومەتی ئەفغانستان کە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان دیاریکراوە، تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش تەقینەوەکە ئاشکرایکرد، تیمەکەی ئامادەیە دەست بە گفتوگۆ بکات. جەختیشی کردەوە لەوەی "ئاگربەستەکەی تاڵیبان و کەمبوونەوەی تووندوتیژییەکان و گۆڕینەوەی زیندانییەکان، رێگەیان خۆشکردووە بۆ دەستپێکێکی باش".

هەتاوەکو ئێستا هیچ کەس و گرووپێک بەرپرسیاریێتی لە تەقینەوەکەی رانەگەیاندووە. لەماوەی کەمتر لە ساڵێکیش ئەوە دووەم تەقینەوەیە کە کارمەندانی ئەو تەلەڤیزیۆنە دەکاتە ئامانج.

ئەفغانستان یەکێکە لە ترسناکترین وڵاتانی جیهان بۆ رۆژنامەنووسان، کە بەشێکی زۆریان تەنیا بەهۆی راپەڕاندنی کارەکانیان دەکرێنە ئامانجی گرووپە تووندئاژۆکان.