وادەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و کوردستان درێژکرایەوە
K24 - هەولێر
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی، بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی تاوەکو حەوتی مانگی داھاتوو درێژکردەوە.
بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق، دەسەڵاتی فرۆکەوانی شارستانیی عێراقی جارێکی دیکە وادەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکردەوە. بڕیارەکە فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
بەڵام ئەم بڕیارە هاوشێوەی بڕیاری پێشوو لەبارەی گەشتە ئاسمانییەکان، جموجوڵی سەربازی، کارگۆ، نەتەوە یەکگرتووەکان، باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان ناگرێتەوە.
هەر ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەگەڵ لیژنه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له په‌رله‌مان كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، له‌وانه‌ش درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رانسه‌ری بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، كه له سبه‌ی (یەکشەممە، 31-5-2020)ـەوە ده‌ستپێده‌كات.
بڕیارەکە دوای ئەوە دێت؛ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ژماره‌ی تووشبووان و مردووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق زیاتر ده‌بێت، ئه‌مڕۆش له نوێترین ئاماردا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق مردنی 10 كه‌س و تووشبوونی 308ـی دیكه‌ی به كۆرۆنا راگه‌یاند، ئەمەش جگە لەو گەنجەی ئەمڕۆ بەهۆی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.