لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌م نزیكانه لیژنه‌ی دارایی بۆ تاوتوێكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆده‌بێته‌وه.
سامر زه‌یبان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه نایاساییه، ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی پێ نه‌درێت، بۆیه وه‌ك دووپاتی كرده‌وه، "پێویسته بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان به یاسایی بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته كازمی پڕۆژه یاسایه‌كی پوخت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستی یاسایی و سیاسی نه‌بێته‌وه".
گوتیشی: پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی گه‌ل به‌دوای خۆیدا بهێنێت و ئاشكرای كرد، لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌م دوو رۆژه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كۆده‌بێته‌وه.
H.B