پیلانێکی "ترسناکی" داعش لە عێراق پووچەڵدەکرێتەوە

 K24 - هەولێر

"داعش پیلانێکی ترسناکی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە بەسرە و چەند پارێزگایەکی دیکە جێبەجێی بکات"، بەڵام بەهۆی دەستگیرکردنی شانەیەکی نووستووی داعش، پیلانەکە پووچەڵکرایەوە.

ئەبو عەلی بەسری، سەرۆکی شانەی سقوور، بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگری و دژەتیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ (یەکشەممە، 31-5-2020) ئاشکرای کرد شانەیەکی نووستووی داعشیان دەستگیرکردووە کە پێکهاتوون لە دوو بەرپرسی داعش و، بەرپرس بوون لە دووبارە بەیەکگەیاندنەوە و جوڵەی پاشماوەکانی داعش، ئەوانەی لە پارێزگا رزگارکراوەکان هەڵاتبوون و لە گرووپەکە دابڕابوون.

بەسری هەروەها ئاشکرای کرد ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون، کەیسی تیرۆرستیان لەدژی تۆمارکراوە "بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆرستی لەدژی هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی کردووە".

ئەو دوو ئەندامە دەستگیرکراوەی شانە نووەستووەکە ناویان شەهاب رائید عەبدوللـەتیف و یاسر خالیدییە، لە دانپێدانانەکانیان ئاشکرایان کردووە، هەردووکیان سەربە رێکخراوی داعش بوو، دوای ئەوەی داعش موسڵی کۆنترۆڵکرد، ئەوان بوونەتە ئەندامی گرووپەکە و بەیعەتیان بە ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی رێکخراوەکە داوە، هەردووکیشیان جەختیان کردووەتەوە لەوەی بەو دواییە یەکدییان بینیوە بۆ جێبەجێکردنی چەند پیلانیک لە بەسرە.