راگەیه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وەزارەتی تەندروستی

نوێترین ئاماری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (31ی ئایار/ مایۆی 2020)، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (97)ی تایبه‌ت به‌ ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێم و په‌تای كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

ژمارە (97)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- كه‌ره‌نتین:

تاوەکو ئەمڕۆ (12115) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (801) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (163) لە هەولێر، (36) لە سلێمانی، (602) لە دهۆك. وە (11314) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی (14) رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی (20) هاووڵاتی بوو.

2-  پشکنین:

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1718) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (939) هەولێر، (474) سلێمانی، (305) دهۆك. دەرەنجام (104) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای سلێمانی (102) پۆزەتیڤ: پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 93 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، پیاوێك گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 70 ساڵ بوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو، (51) لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین، (42) دانیشتووی ناو شاری سلێمانی،(3) دانیشتووی وارماوە، (1) دانیشتووی قەزای کەلار، (1) دانێشتووی قەزای کفری، (1) دانیشتووی قەزای خانەقین، (1) دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە، (1) دنیشتووی شاری بغداد

پارێزگای دهۆك (2) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن 53 ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆکە و نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێکی تەمەن 11 ساڵ، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە سەر بە پارێزگای دھۆك.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (76478) پشکنین بووە).

3- ئاماری گشتی:

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (710) تووشبوو، لەنێویاندا (7) مردن هەیە و (420) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئێستا (283) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

31ی ئایاری 2020