ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

خۆی و چەند کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون

K24 - هەولێر:

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان 24ی راگەیاند، لەیس دلێمی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی قوە کە نوێنەری قەزای تارمیەی باکوری بەغدایە، خۆی و دایکی و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی و یەکێک لە پاسەوانەکانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری داوە رۆژی چوارشەممە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بەڕێوەبچێت بۆ دەکردنی چەند پڕۆژە یاساییەک.

بەهۆی تووشبوونی ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی قوە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریاندا سبەی سێشەممە لە ڕێگای ئۆنڵاینەوە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببنەوە و پێداجوونەوە بە بڕیاری کۆبوونەوەی ۆژی چوارشەممە و دۆزینەوەی میکانزمێکی نۆێ بکەن؛ ئەمەش لە پێناو پاراستنی تەندروستی ئەندامانی پەرلەمان و فەرمانبەران و راگەیاندکاران لەناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران .