سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بۆنه‌ی 19یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له رێی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه پیرۆزبایی له ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، عه‌لی باپیر كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، ماڵپه‌ڕی "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - عێراق" راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/6/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لى باپير، ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان، پيرۆزباييى نۆزده‌هه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستانى له به‌ڕێزيان و ئه‌نجومه‌نى سياسى و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن".
هه‌روه‌ها هاتووه: "لاى خۆيه‌وه مامۆستا عه‌لى باپير، سوپاس و پێزانينى خۆى و كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستانى پێشكه‌ش به نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ پيرۆزبايى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى".
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له (31ی ئایار/ مایۆی 2001) له لایه‌ن عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و به پێشه‌وایه‌تی شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی، خۆی وه‌ك لایه‌نێكی نوێ راگه‌یاند.