كازمی سیڤی 7 كاندید دەخاتە بەردەم پەرلەمان
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ سیڤی کاندیدانی حەوت وەزارەتی پێكھاتەی كابینەی مستەفا کازمی دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەدر زیادی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، سیڤی کاندیدانی حەوت وەزارەتی پێكھاتەی كابینەی مستەفا کازمی دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی سبهی چوارشەممە، 3/6/2020، بخرێنە دەنگدانەوە.
لە 7ی ئایار، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانە بە بەشێك لە پێكھاتەی كابینەی نوێی حكومەت دا، بەڵام تا ئێستا حەوت وەزارەتی کابینەکە بێ وەزیرن.