له عێراق 20 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 519 كه‌سی دیكه تووشبوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، (20) كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و له كۆی (13) هه‌زار و (463) پشكنین (519) حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه: 233 حاڵه‌تی دیكه چاكبوونه‌ته‌وه.
ئاماری گشتی به‌م جۆره‌یه:
كۆی گشتی تووشبووان: 7387
كۆی گشتی چاكبوونه‌وه: 3508
كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێریدان: 3644
كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێری چڕدان: 46
كۆی گشتی مردووان: 235