له‌ عێراق 781 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

نزیكه‌ی نیوه‌ی مردووان له‌ شاری به‌غدان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 8 هه‌زار و 585 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 781 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه، هاوكات 21 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ژماره‌ی تووشبووان به‌گوێره‌ی شاره‌كان:

به‌غدا/ روسافه‌: 262 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 109 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 66 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 41 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 19 حاڵه‌ت

سلێمانی: 46 حاڵه‌ت

هه‌ولێر: 6 حاڵه‌ت

دهۆك: 52 حاڵه‌ت

دیاله‌: 8 حاڵه‌ت

میسان: 35 حاڵه‌ت

موسه‌ننا: 18 حاڵه‌ت

بابل: 33 حاڵه‌ت

زیقار: 28 حاڵه‌ت

دیوانییه‌: 7 حاڵه‌ت

ئه‌نبار: 5 حاڵه‌ت

كه‌ربه‌لا: 11 حاڵه‌ت

كه‌ركووك: 35 حاڵه‌ت

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 21 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه نیوه‌یان له‌ شاری به‌غدا تۆماركراون، به‌وه‌ی‌ 7 حاڵه‌ت له‌ ناوچه‌ی روسافه‌، 2 كه‌س له‌ ناوچه‌ی كه‌رخ و كه‌سێكیش له‌ ناوچه‌ی پزیشكی ئه‌و شاره‌، 5 كه‌س له‌ سلێمانی، 2 كه‌س له‌ هه‌ولێر و له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی بابل، به‌سره‌، میسان و موسه‌نناش كه‌سێك به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هاوكات 587 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 260 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 219 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 25 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 6 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 7 حاڵه‌ت

دیاله‌: 2 حاڵه‌ت

سلێمانی: 12 حاڵه‌ت

دهۆك: 2 حاڵه‌ت

كه‌ربه‌لا: 13 حاڵه‌ت

میسان: 2 حاڵه‌ت

بابل: 2 حاڵه‌ت

زیقار: 33 حاڵه‌ت

دیوانییه‌: 4 حاڵه‌ت

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 8 هه‌زار و 168 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 256 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 4 هه‌زار و 95 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 3 هه‌زار و 817 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 46 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

H.B