"هه‌وڵی كازمی بۆ بڕینی مووچه‌ی ناشایسته له په‌رله‌مانی عێراق رووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستی ده‌بێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی عێراق داوای له حكومه‌ت كردووه، تا 30ی ئه‌م مانگه پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2020 ره‌وانه بكات.
له‌مباره‌شه‌وه محەمەدئەمین فارس، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای دەکات، حکومەتی عێراق ھەوڵەکانی بۆ بڕینی مووچەی نا شایستە دەستپێکردووە، بەڵام لە پەرلەمان رووبەرووی کۆمەڵێك کێشە دەبێتەوە، چونکە بەشێك لەو مووچانە بە یاسا دابین کراون.
هاوكات ھۆشمەند رەفیق، شارەزا له بواری ئابووریش دەڵێت: مووچە و خانەنشینی نا یاسایی ھێندەی دیکە ھۆکارن بۆ کورتھێنان لە بودجەی عێراق.
بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونی داھاتی ناوخۆ، پێدەچێت حکوومەتی عێراق نەتووانێت، بۆ مانگەکانی داھاتوو مووچەی فەرمانبەرانی بە تەواوی دابین بکات، بۆیه ده‌یه‌وێت مووچەی نا شایستە لە وڵاتەکەی بە تەواوی ببڕێت.
H.B