ئه‌مه‌ریكا: هه‌فته‌ی داهاتوو دانوستانه ستراتیژییه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا ده‌ستپێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
دەیڤد شێنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی نزیك رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراق بەرێوەدچێت.
شەنکەر گوتی: عێراقیەکان دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە، بژاردەی سێیەمیان نیە، ئەگەر بژاردەی یەکەم ھەڵبژێرن لەبەرژەوەندی عێراقە، ئەگەریش بژاردەی دووەم بێت، ئەوکات ئێمەش ناتوانین پابەندی بەڵێن و رێکەوتنەکانمان بین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه دەوەستێتە سەر عێراقیەکان بڕیار بدەن کە چ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەمه‌ریکا دەوێت، ئێمە دەمانەوێت نەك تەنیا لە بواری سەربازی، بەڵکو لە ھەموو بوارەکانی دیکەشدا په‌یوه‌ندیمان به‌هێز بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دیالۆگی ستراتیژی دەرفەتێکە بۆ سەرکردە عێراقیەکان بۆئەوەی لەنێوان دوو بژاردە خۆیان یەکلا بکەنەوە ئایا وەك وڵاتێکی خاوەن سەروەی و ھاوبەشی و کارکردن لەگەڵ ئێمە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھەڵدەبژێن یان پێچه‌وانه‌كه‌ی.
مه‌به‌ست له‌و دوو بژارده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه، پێشتر چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، له‌و دانوستانانه‌دا ده‌بێت عێراق خۆی له هه‌ژموونی ئێران یكلایی بكاته‌وه و له نێوان هاتنه‌ده‌ره‌وه و مانه‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری و ئاراسته‌ی تاران یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر عێراق بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ئێران بێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی هیچ به‌ڵێنێكی نابێت به‌رامبه‌ر به عێراق و سزای ئابووری به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد، ئه‌وا پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستده‌هێنێت و ده‌بێته‌وه وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و هاوبه‌شێكی كارا له كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
شێنكه‌ر ئاشكراشی كردووه، رێکەوتنەکە داوا لە عێراق دەکات، سەروەری خۆی بپارێزێت، بەتایبەت لە بابەتی پەیوەست بە دەستێوەردانی دەرەکی و میلیشیاکان، کە ھەڕەشەن بۆ سه‌ر ئاسایشی ئەمه‌ریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ودیپلۆماتکارەکانیش لە عێراق. بەبێ ھەبوونی ئاسایش ناتوانین بەرەوپێشچوون لە رێکەوتن و ھاوبەشیەکەی نێوانماندا بەدی بھێنین و ھاوپەیمانانیش ناتوانن لەو وڵاتە بمێننەوە. چاوه‌ڕێین بزانین حکومەتی عێراق تا چەند دەیەوێت و مەبەستیەتی ئەو رێکەوتنە ئەنجام بدرێت.
H.B