وەزیری تەندروستی و پزیشکانی پسپۆڕ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تاوتوێ دەکەن

وەزارەتی تەندروستی پلانی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دادەنێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ، بە مەبەستی تاوتوێكردنی قۆناغی داھاتووی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە كۆبوونەوەدان.

ئاراس ئەحمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "وەزیری تەندروستی و ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ لە ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان، وەزیری تەندروستی راوێژ بەو پزیشكانە دەكات، بۆ ئەوەی لەبارەی پلانی داھاتووی وەزارەتی تەندروستی بۆ رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا راوێژیان پێبكات، چونكە حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەیەوێت بە پلانێكی نوێ بەرەنگاری كۆرۆنا ببێتەوە".

پەیامنێرمان لە زاری وەزیری تەندروستی گوتی: "حكومەت لەپێناو بەرژەوەندی ھاووڵاتییان قەدەغەی ھاتووچۆی ھەڵگرتووە، ئێستا كاتی ئەوەیە ھاووڵاتییان پابەندی رێنمایی و رێكارەكان بن، كە ئەمە ئەركێكی گران نییە".