له پارێزگای سلێمانی 100 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (9ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له پارێزگای سلێمانی (100) كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون، كه زۆرینه‌یان نیشته‌جێی ناو شاری سلێمانین.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: سەد تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، (47) پیاو و (29) ئافرەت و (21) منداڵ و (2) کوڕ و کچێکی گەنج، (53) تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و (47) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیه.
هه‌روه‌ها هاتووه: (2) تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن. (4) تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیانن. (7) تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێنن. (87) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.