40 بنکە و شوێنی گەشتیاری لە هەولێر داخران
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی پابه‌ندنەبوون بە رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، 40 بنكه و شوێنی گه‌شتیاری له هه‌ولێر داخران.
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه، كه بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییەكان پێكهێناوە و بەهۆی سەرپێچییەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/6/2020، 40 بنكەی گەشتیاریش لە هەولێر داخران.
لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێرەوە 7 لیژنه بۆ ناو شاری هه‌ولێر پیكهاتووە و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كیش له شارۆچكه‌كان لیژنه‌ی تایبه‌تی خۆی پێكهێناوە، له ماوه‌ی 3 رۆژی كاركردنی لیژنەكە، زیاتر له 700 بنكه له‌ناو شاری هه‌ولێر و 150 بنكه و شوێن له ده‌رەوه‌ی شار به‌سه‌ركراونەتە‌وه و ده‌ستكێش و ده‌مامك و رێنوێنی خۆپارێزی و ته‌ندروستی دراوەتە بنكه‌كان.
ئێستا ئه‌و بنكه و شوێنه گه‌شتوگوزارییانه، به‌داخستنی شوێنه‌كانیان سزادراون و شوێنەكانیان ناكرێنەوە تاوەکو بە تەواوی پابەندی رێنماییەكان نەبن.