سەرۆک وەزیرانی سووریا لە کارەکەی دوورخرایەوە

بەشار ئەسەد بڕیاریدا

K24- هەولێر:

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، عیماد خەمیسی سەرۆک وەزیرانی سووریای بە بڕیارێکی فەرمی لە کارەکەی دوورخستەوە.

عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە کە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندبوون و لە بری ئەو، حوسێن عرنوسی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو دەست بەکار دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرۆک وەزیران بەهۆی چارەسەرنەکردنی قەیرانی دارایی سووریا لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

عیماد محەمەد خەمیس، لە ساڵی 2016ـەوە سەرۆک وەزیرانی سووریایە و پێشتر لە ساڵانی 2011  بۆ 2016 وەزیری کارەبای حکومەتی سووریا بووە.