"مێـسـی له مه‌تـرسـیـدایـه"
كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی له كێبڕكێی ریال مه‌درید به‌رده‌وام بێت بڕیاری داوه هیچ پشوویه‌ك به ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه لیۆنێل مێسی نه‌دا، له به‌رامبه‌ردا ریڤاڵدۆی به‌رازیلی هۆشداریی ده‌داته كیكی سێتیێن و داوای لێ ده‌كات سه‌ركێشی به مێسی نه‌كات.
لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی تووشی پێكانێكی سووك هات، به‌ڵام لیۆ 3 رۆژه له‌سه‌ریه‌ك به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك به‌شداریی له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كات، له لایه‌ن ده‌سته‌ی پزیشكی یانه‌كه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه كه به‌شداریی یاری داهاتوویان له لالیگا به‌رامبه‌ر مایۆركا بكات كه بڕیاره یارییه‌كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به‌ڕێوه بچێت.
كیكی سێتیێن راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه بۆ یاری داهاتوو ئاماده‌یه و به‌شداریی له یارییه‌كه ده‌كات.
له به‌رامبه‌ر ریڤاڵدۆ ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی (Betfair) گوتی: پێویسته كیكی له ده‌ستپێكی گه‌ڕانه‌وه‌ی لالیگا سه‌ركێشی به مێسی نه‌كات.
ریڤاڵدۆ ده‌شڵێت: هه‌موومان ده‌زانین هه‌فته‌ی رابردوو مێسی كێشه‌یه‌كی فیزیكی و جه‌سته‌یی بۆ دروست بوو، بۆیه كیكی ئه‌گه‌ر سووره له‌سه‌ر به‌شداریكردنی لیۆ مێسی، پێویسته لانیكه‌م به درێژایی یارییه‌كه یاری پێ نه‌كات.
ریڤاڵدۆ ده‌شڵێت: ده‌زانم هه‌میشه مێسی سه‌ركه‌وتنه‌كان ئاسان ده‌كات، هه‌میشه به‌ربژێره بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی گۆڵكاری خوله‌كه، هه‌مووكات له نێو یاریگه جیاوازی دروست ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و له ده‌ستپێكی گه‌ڕانه‌وه‌ی لالیگا تووشی كێشه بێت، ئه‌وا به درێژایی 10 یارییه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌م وه‌رزه ره‌نگه داببڕێت، بۆیه كێكی ده‌بێت كاتێك به‌شداریی به مێسی بكات ده‌بێت 100% له توانای جه‌سته‌یی دڵنیا بێت.
له باره‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، ریڤاڵدۆ هێمای بۆ ئه‌وه كرد وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره زۆر قورسه، گوتیشی: جیاوازی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ته‌نیا 2 خاڵه بۆیه بارسێلۆنا زه‌حمه‌تییه‌كی زۆری بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه له‌به‌رده‌مه.