به‌رپرسی هه‌واڵگری توركیا به نهێنی سه‌ردانی عێراقی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی ئاشكرایكردووه، دوێنێ پێنجشه‌ممه (11ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، هاكان فیدان، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا به نهێنی سه‌ردانی عێراقی كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، به كه‌ناڵی (RT)ى رووسى راگه‌یاندووه، فیدان له سه‌ردانه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی سیاسی و حكومه‌تی عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه زانیاری زیاتری له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی فیدان بۆ عێراق نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
هاوكات حكومه‌تی عێراق له‌و باره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.