كۆرۆنا گورزێكی گهورهی له سامانی خێزانه ئهمهریكییهكان وهشاندووه
K24- ههولێر:
كۆرۆنا گورزێكی گەورە لە سامانی خێزانە ئەمهریكییەكان وهشاندووه و دووچاری قەیرانێكی گەورەی كردوونهتهوه.
بەگوێرەی ئامارەكانی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵ ، سامانی خێزانەكانی ئەمهریكا لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ، بەڕێژەی 5.6% داكەوتووە و گەیشتووەتە 110 ترلیۆن و 800 ملیار دۆلار، ھۆكارەكەیشی بۆ دابەزینی بازاڕی پشكەكانی ئەمهریكا لە ئەنجامی لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەڕێتەوە، كە ئابووری ئەمهریكای تووشی داكەوتنی گەورە كردووه، لە نیوەی مانگی شوبات تا كۆتایی ئادار بەھای بازاڕی پشكەكانی ئەمهریكا زیاتر لە 10 ترلیۆن دۆلاری لەدەستدا.
ئەوە لەكاتێكدایە، لاری كۆدلۆ راوێژكاری ئابووری كۆشكی سپی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە ، پێش كۆرۆنا بێكاری لە ناو رەش پێستەكان كەمترین ئاستی ھەبووە و لەو ماوەیەشدا 300 ھەزار ھەلی كاریان بۆ رەش پێستەكانی ئەمهریكا رەخساندووە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە دامەزراوەكانی حكومەت ھیچ جیاوازی رەگەزی نەكراوە، بەڵام بەگوێرەی داتاكان رێژەی بێكاری لە ناو رەش پێستەكانی ئەمهریكا، زۆر زیاترە وەك لە سپی پێستەكانی ئەو وڵاتە.
ههر سهبارهت بهم بابهته، راپۆرتێكی فۆربیس بە پشت بەستن بە سەرمایەگوزاری بازاڕی دراوە گریمانەییەكان، ئەدای 10 گەورەترین دراوی گریمانەیی لە جیھاندا دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی ئهو راپۆرته كە لەسەر ئەدای دراوە ئەلیكترۆنییەكان یان گریمانییەكان ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ھەر چەندە ڤایرۆسی كۆرۆنا لێكەوتەی نەرێنی لەسەر ئابووری جیھان و كەرتە جیاوازەكان بەگشتی ھەبووە و چاوەڕێ دەكرێت زیانێك بەنزیكەی 5.8 بۆ 8.8 ترلیۆن دۆلار تۆماربكات، بەڵام سوودێكی گەورەی بە دراوە گریمانەییەكان گەیاندووە و ئەدای بەبازاڕكردنیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە زۆر باش بووە، لە پێشهوهی ھەمووشیانەوە دراوی بتكۆینە، كە سەرمایەگوزاری بازاڕی ئەو دراوە ئەمساڵ بەرێژەی 28.2% زیادەی لە بەھاكەی تۆماركردووە.
H.B