زێدان: یارییه‌كه‌ی سبه‌ی سه‌یرترین یاری ده‌بێت له ژیانم دا
له گه‌ڕی 28ـه‌می لالیگا، ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له یاریگه‌ی دووه‌می ئه‌لفرێدۆ دی سیتفانۆ له كاتژمێر 08:30ـی شه‌و رووبه‌ڕووی ئێبار ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌م یارییه ته‌واوی یاریزانانی ریال مه‌درید به‌شداریی دواین راهێنانه‌كانیان كردووه، ته‌نیا لۆكا یۆڤیچ نه‌بێت به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت له‌م یارییه‌دا ئاماده بێت، زێدان ئه‌م یارییه به نامۆترین و سه‌یرترین یاری ناوده‌بات، به‌وپێیه‌ی یارییه‌كه به‌بێ هانده‌ر دوور له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كرێت.
زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی رایگه‌یاند هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، ده‌شڵێت: خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌وانه هه‌یه كه ئازیزانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات بۆ ئه‌وانه‌ی كه هانده‌ری ریال مه‌درید بوون، رێزم بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌یه كه به‌ره‌نگاری ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بنه‌وه.
زیزۆ گوتیشی: من به‌خته‌وه‌رم كه راهێنه‌ری ریال مه‌دریدم، به‌خششێكی گه‌وره‌یه كه من له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانانه‌م، رۆژانه سوپاسی ریال مه‌درید ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی پێداوم و له ساڵی 2001ـه‌وه لێره‌م.
زیزۆ گوتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌م درێسه ده‌توانیت هه‌موو شتێك ببه‌یه‌وه، به‌لامه‌وه گرنگ نییه كه یارییه‌كان دۆستانه‌ن یاخود به‌رامبه‌ر تیپی بچووكن، سه‌رجه‌م یارییه‌كان گرنگن كه به درێسی ریال مه‌درید ئه‌نجام ده‌درێن، لێره سوودم له سه‌رجه‌م ساته‌كان وه‌رگرتووه، ئێمه ئاماده‌ین سه‌رله‌نوێ ده‌ست به ركابه‌رییه‌كان بكه‌ینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی سه‌ختمان به‌ڕێكرد، به به‌ختین كه جارێكی دیكه یاریی ده‌كه‌ین.
زیزۆ گوتیشی: یاریگه‌ی دی ستیفانۆ یاریگه‌ی ئێمه نییه، به‌ڵام خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنین و دڵخۆشین كه له‌وێش یاریی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت چونكه ئه‌م یاریگه‌یه رووبه‌ڕی له‌گه‌ڵ بێرنابیۆ جیاوازه، من باشترین یاریزانه‌كانم هه‌یه و ئیشی منه كه پێكهاته‌یه‌كی باش هةڵبژێرم، به‌باشی راهێنانه‌كانمان كردووه و له‌رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده‌ین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێك له یاریگه بكه‌ین.
زیزۆ گوتیشی: هازارد و ئاسێنسیۆ، ئه‌م دوو یاریزانه به كاتێكی سه‌خت تێپه‌ڕین و ئێستاش به شێوه‌یه‌كی سروشتی مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ یارییه‌كه، به‌ڵام به داخه‌وه لوكا یوڤیچ له ماڵه‌وه تووشی پێكان بوو، نازانم به‌ر له ته‌واوبوونی ئه‌م وه‌رزه ده‌گه‌ڕێته‌وه یان نا، پێكانی یوڤیچ ناخۆشترین هه‌واڵ بوو بۆ من.
زیزۆ ده‌شڵێـت: هیچ بیانوویه‌ك نییه كه بڵێین پێش بارسێلۆنا یان دوای بارسێلۆنا یاریی ده‌كه‌ن، سێ رۆژ جارێك یاریمان هه‌یه و له هه‌موو یارییه‌كان هه‌وڵی بردنه‌وه ده‌ده‌ین و كاتی ئه‌وه‌مان نابێت داوای لێبوردن بكه‌ین.
له‌باره‌ی هانده‌رانه‌وه به‌باشی نازانم به‌بێ ئه‌وان یاریی بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته رێزی رێنماییه‌كان بگرین، به دڵنیایی ئاره‌زوومان ده‌كرد له‌نێو هانده‌رانمان یاریی بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا دۆخێكی نوێیه و پێویسته خۆمان بگونجێنین، هه‌ر چه‌نده پێشتریش به‌بێ هانده‌ر یاریمان كردووه، به‌ڵام به دڵنیایی باشتره ئه‌گه‌ر هانده‌ر له یاریگه هه‌بێت.
زیزۆ له باره‌ی زیادكردنی گۆرانكاییه‌كان گوتی: پێنج گۆڕانكاری له یارییه‌كان پێموایه نه سوودی ده‌بێت نه زیان، ئه‌مه یاسایه‌كی نوێیه و خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنین، ئێمه به‌پێی پێویست گۆڕانكاری ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێویست بوو پێنج گۆڕانكاری ده‌كه‌ین ره‌نگه له یارییه‌كی دیكه ته‌نیا دوو گۆڕانكاری بكه‌ین.