سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژێرخانی ئابووری وڵاته‌كه‌ی به درۆ ناوده‌بات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی ژێرخانی ئابووری نیه. ئه‌مه‌ش به‌لای شاره‌زایانی سیاسی و ئابوورییه‌وه لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت، گه‌نده‌ڵی زۆر و نه‌بوونی ستراتیژیه‌تێكی دوورمه‌ودای ئابووری و پشت به‌ستن به‌ته‌نها داهاتی نه‌وت به‌و هۆكارانه ده‌زانن كه ئابووری عێراقیان دووچاری داروخان و نه‌مان كردووه‌ته‌وه.
شاره‌زایان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێن: پێویسته سه‌رچاوه‌ی داهاتی فره‌چه‌شن بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌سترێت و گرنگیش به كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت، تاوه‌كو بتوانن له رێگه‌یه‌وه قه‌باره‌ت داهات فراوان و زیاد بكرێت.
له‌دواهه‌مین كۆنفراسی رۆژنامه‌وانی خۆیدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئابووری وڵاته‌كه‌ی به‌درۆ وه‌سف كرد و گوتی: له عێراق شتێك نییه به‌ناوی ژێرخانی ئابوورییه‌وه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌یه‌كی نوێ دێته ده‌سه‌ڵات به‌ڵێنی چاكسازی و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری عێراق ده‌دات. نه‌بوونی ستراتیژێكی دوور مه‌ودا و گه‌نده‌ڵی زۆر له كه‌رته جیاوازه‌كاندا به‌لای شاره‌زایانی سیاسی و ئابوورییه‌وه گرنگترینی ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌وای كردووه عێراق ئابووریه‌كی له‌رزۆك و ناجێگری هه‌بێت.
H.B