كاسیاس له‌ پاڵاوتنی بۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كشایه‌وه‌

كاسیاس هۆكاری كشانه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كات

ئیکەر کاسیاس بە شێوەیەکی فەرمی پاشەکشەی لە پاڵاوتنی خۆی بۆ بەدەست هێنانی کورسی سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی کرد.

سەرەتای ئەمساڵ ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە فەرمی بریاریدا بە هۆی نەخۆشی دڵ واز لە یاریکردن بێنێت و دوای ماوەیەک بریاریدا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی هەڵبژێرێت، بەڵام ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی پاشەکشەی لەو پۆستەدا کرد.

پێشتر بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا دیاری نەکرابوو، بەڵام بەم دواییە رۆبیالێسی سەرۆکی فێدراسیۆنەکە رایگەیاند کە 17ـی مانگی هەشتی ئەمساڵیان وەکو وادەی هەڵبژاردنەکان دیاریی کردووە و گۆڵپارێزەکەی پێشووی لارۆخاش بە هۆی ئەوەی کە کاتێکی باشی بەردەست نیە بۆ ئامادەکاری، بریاریدا پاشەکشە لەو پرۆسەیە گەورەیە بکات.