له ئیمارات ژن و پیاوێكی به‌ساڵاچووی تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات رایگه‌یاند، ژن و پیاوێكی هاوسه‌ری یه‌ك، كه به‌ساڵاچوون و له ده‌یه‌ی حه‌فتاكانی ته‌مه‌ندان، دوای 20 رۆژ له تووشبوونیان به كۆرۆنا چاكبوونه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشت.
یه‌عقوب یوسف حه‌مادی، كوڕی ئه‌و دایك و باوكه‌یه و ده‌ڵێت: باوكم 75 ساڵ و دایكیشم 73 ساڵه و دوای ئه‌وه‌ی له پڕدا ته‌ندروستیان تێكچوو، بردمانن بۆ نه‌خۆشخانه و ده‌ركه‌وت تووشبووی كۆرۆنان.
گوتیشی: بۆ چاره‌سه‌ركردنیان پزیشكه‌كان هه‌وڵیاندا له رێی پێدانی ڤیتامینه‌كانه‌وه، به‌رگری جه‌سته‌یان به‌هێز بكه‌ن و جه‌سته‌یان بتوانێت به‌رگه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بگرێت و سه‌ره‌نجام چاكبوونه‌وه.