ئاماری چاكبوونه‌وه له جیهاندا 4 ملیۆن و نیوی تێپه‌ڕاند
K24 – هه‌ولێر:
سایتی "ۆرلدمیتر" تایبه‌ت به تۆماركردنی ئاماره‌كانی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و تووشبوانه‌ی كۆرۆنا، كه چاكبوونه‌ته‌وه، چوارملیۆن و نیوی تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌و سایته بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئه‌مڕۆ له جیهاندا 4 ملیۆن و 507 هه‌زار و 478 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و په‌تاكه‌یان په‌ڕاندووه.
له ئه‌مه‌ریكا 929 هه‌زار و 15 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و به‌رزترین ژماره‌ی چاكبوونه‌وه له‌و وڵاته تۆمار كراوه. به دوای ئه‌ودا به‌رازیل دێت، كه تا ئه‌مڕۆ 503 هه‌زار و 507 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و له پله‌ی سێیه‌میشدا رووسیا دێت و 313 هه‌زار و 963 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆی تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتووه‌ته 8 ملیۆن و 565 هه‌زار كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ش 455 هه‌زار و 470 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.