چەند یانەیەکی ئەوروپی داوای یاریزانێکی کورد دەکەن

کاوە رەزایی بازاری گەرمە و یانەیەکی فەڕەنسیش داوای دەکات

کاوە رەزایی، یاریزانە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی و بریاریشە ئەمڕۆ بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانی یانەی کلەب بروجی سکۆتلەندی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی Nieuwsbladی بەلجیکی بڵاویکردووە بریارە ئەمڕۆ ئامادەکارییەکانی یانەی کلەب بروجی وڵاتەکەیان بە بەشداری 31 یاریزان دەست پێ بکرێت و یەکێک لە یاریزانەکانیش کاوە رەزایی یاریزانە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێرانە کە وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی شارلوا یاریی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی وڵاتەکەیانەوە بکات.

کاوە لە 2014ـەوە خولی ئێرانی جێهێشتووە و لە بەلجیکا یاریی دەکات و بێجگە لە یانەی کلەب بروج یانەی نانسی فەڕەنسیش داوای دەکات، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت لە بەلجیکا بمێنێتەوە، بۆیە چاوەڕێ وەڵامی راهێنەرەکانی ئەو یانەیە دەکات.