تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند: "ھاووڵاتییەکی دیکە کە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، لە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی بەگ خەوێندرابوو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".
سەرچاوەكەی تەندروستی سلێمانی ئاشكراشی كرد: "ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن 68 ساڵە و خەڵکی سلێمانییە".
پێشتر ئازاد ههورامی، بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی شههید تاهیر عهلی والی بهگ بە كوردستان24 راگەیاندبوو، تهواوی ئهو تووشبووانهی له نهخۆشخانهكهیان خهوێندراون، باری تهندروستییان ناجێگیره.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 تائێستا 77 كەسی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە ھەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا گیانیا لەدەستداوە گەیشتە 90 كەس.