ئەمڕۆ سێیەم گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار كرا

دوو كەسی دیكە لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

K24 - سلێمانی   

دوو كەسی دیكە لە سلێمانی بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا. بەمەش ئەمڕۆ سێیەم حاڵەتی گیان لەدەستدان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی تۆماركرا.

د. ھێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ دوو كەس لە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی و كەسێكی دیكەش لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".

گوتیشی: "ئاماری تووشبوون لە سلێمانی بە رێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان زیاد دەكات، ئێمە لە ھەوڵداین بۆ خاوكردنەوەی شەپۆلەكە، بڕیارە ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی سلێمانی چەند بڕیارێك بدات و رێوشوێنی توندتر بگیرێتەبەر".

د. ھێرش راشیگەیاند: "داوامان كردووە ژووری ئۆپەراسیۆن ئیجرائاتی زیاتر بكات، پێشنیازمان كردووە بۆ ھەفتەیەك كەرەنتین رابگەیەندرێت، بەڵام ھەر بڕیارێك بدرێت ئێمە پێشوازی لێدەكەین".