سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه
K24 - بەغدا
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌کەی ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 20-6-2020) هه‌ردوولا تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
ده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى تازه‌ى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ به سه‌رۆكايه‌تيى مسته‌فا كازمى و كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵ و ديالۆگ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نێچيرڤان بارزانى، لە کۆبوونەوەکدا جه‌ختى له ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا كرده‌وه و، ئاماژه‌ى به گرنگيى رۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.
هـ.ر.