یەکەم راهێنەری لالیگا لە سەردەمی کۆرۆنا دوورخرایەوە

لە سێ یاریی سەردەمی کۆرۆنا هیچ یارییەکی نەبردەوە

ریال بێتیس بە شێوەیەکی فەرمی خوان فرانسیس روبی راهێنەری یانەکەی بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی دوورخستەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال بێتیسی ئیسپانی بڵاویکردەوە دوای دۆڕانی یانەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو لە گەڕی 30ی لالیگا، بە هۆی ئەنجامە خراپەکەنیەوە بریاردرا کە خوان فرانسیس روبی راهێنەری یانەکەیان دوور بخەنەوە و لە شوێنی ئەویش ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان ئالێکس ترۆخیلۆ دەست نیشانکراوە.

راهێنەری پێشووی یانەکەی هەرێمی ئەندەلوس مانگی حەوتی ساڵی رابردوو ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی وەرگرت و لە کۆی 33 یاریی لە 14 یاریدا یانەکەی تووشی دۆران بوو.