دوو تێنسزانی ناودار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

یەکێکیان بەرکەوتنی لەگەڵ نۆڤاک جۆکۆڤیچ هەبووە

دوای تووشبوونی گریگۆر دێمیترۆڤ تێنسزانی بولگاری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆرنا کۆریک تێنسزانی کڕواتیش ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
گریگۆر دێمیترۆڤ تێنسزانی بولگاری دوای یەک هەفتە بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتی تێنسی دۆستانەی ئادریا لە سڕبیا، دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و دوای ئەویش بۆرنا کۆریک تێنسزانی کرواتی پشکنینی بۆ کرا و ئەنجامی پشکنینەکەی ئەویش دەریخستووە کە تووشی ڤایرۆسی کۆڤید نۆزدە بووە.
تێنسزانە کرواتیەکە بەشداری پاڵەوانیەتی دۆستانەی ئادریای کردووە کە لە لایەن نۆڤاک جۆکۆڤیچ تێنسزانی سڕبی رێکخراوە و بەم هۆیەوە پاڵەوانتیەکە هەڵوەشێندرایەوە.
دێمیترۆڤ پێشتر بەرکەوتنی لەگەڵ بۆرنا کۆریک هەبووە، بۆیە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کۆریک، ئەمڕۆ دەرکەوت ئەویش تووشی پەتاکە بووە، هەروەها تێنسزانە بوڵگارییەکە بەرکەوتنی لەگەڵ جۆکۆڤیچ و چەند تێنسزانێکی دیکەش بەرکەوتنی هەبووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەوانیش هەڵگری ڤایرۆسەکە بن.