فەرمی: یان ڤێرتۆنگێن گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنهام نوێکردوە

تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزەیە

یان ڤێرتۆنگێن, بەرگریکاری بەلجیکی بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنهام تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە نوێکردەوە.

 ماڵپەری فەرمی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بڵاویکردەوە لەگەڵ بەرگریکاری بەڵجیکی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستەکەی کە سەرەتای مانگی داهاتوو بەسەردەچوو تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزەی 2019/2020 نوێکرایەوە و بەم شێوەیە تاوەکو کۆتایی یارییەکانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ لە یانەکەیان بەردەوام دەبێت.

 ڤیرتۆنگێن لە ساڵی 2013ـەوە یاریی بۆ یانەکەی شاری لەندەن دەکات و لەو ماوەیەدا لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 311 یاریی کردووە و بەرهەمەکەشی 14 گۆڵ و حەوت ئاسیست بووە.