یاریزانانی پاریس سانجێرمان دەستیان بە راهێنانەکانیان کردەوە

ئامادەکاری بۆ دوو یاریی کۆتایی و چامپیۆبزلیگ دەکەن

دوای نزیکەی سێ مانگ لە دواخستنی یارییەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، راهێنانەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنساش دواخران و یاریزانەکانی ئەو یانەیە بەشێکی زۆریان گەڕانەوە وڵاتەکەیان و دوای ماوەیەکیش گەڕانەوە فەڕەنسا و ئەمڕۆ ئامادەکارییەکانیان دەست پێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمان چەندین وێنەی ئەمڕۆی یاریزانەکانی یانەکەیان بڵاوکردووە لە کاتی چوونیان بۆ شوێنی راهێنانەکان و دوای سێ مانگ یاریزانەکانی ئەو یانەیە جارێکی دیکە دەستیان بە راهێنانەکانیان کردەوە کە ئەو یانەیە دوو یاریی کۆتایی لە پێشە، یەکەمیان جامی خولی وڵاتەکەیان بەرامبەر ئۆڵمپیک لیۆن دەبێت و ئەوی دیکەشیان لە جامی ناوخۆیی بەرامبەر سان ئیتیان دەبێت.

دوای ئەو دوو یارییە یاریزانانی شازادەکان لە ئامادەکارییەکانیان بەردەوام دەبن بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، کە ئەو یانەیە بە بردنەوەیان لە بورووسیا دۆرتمۆند، بلێتی قۆناخی چارەگی کۆتاییان مسۆگەر کردووە.