سوپای پاسداران: وه‌ڵامی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌ده‌ینه‌وه كه له كوردستانی عێراقه‌وه به‌دی بكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتی كرده‌وه، وه‌ڵامێكی توندیان بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌بێت كه له كوردستانی عێراق "هه‌رێمی كوردستان"ـه‌وه به‌دی بكرێت.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "روسیا الیوم"، محه‌مه‌د پاكپور، فه‌رمانده‌ی هێزی پیاده له سوپای پاسدارانی ئێران له میانه‌ی مانۆرێكی سه‌ربازیدا له ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان گوتی: هه‌ندێك گروپی تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه دزه ده‌كه‌نه ناو كوردستانی ئێران و جه‌ختی كرده‌وه، "ئێران وه‌ڵامێكی توندی بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌بێت كه له كوردستانی عێراقه‌وه به‌دی بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرس و راوێژ به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكات".
پاكپور به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانی به دۆستی ئێران ناوبرد و داوای لێ‌كردن، "كۆنترۆڵی زیاتری سنووره‌كانیان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها داوای له هۆزه كوردییه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كرد، "ئه‌و گروپانه له ناوچه‌كانیان ده‌ربكه‌ن، یانیش خۆیان لێ به‌دوور بگرن، چونكه هه‌ر ئێران به‌رده‌وام بنكه و باره‌گاكانی ئه‌و گروپانه ده‌كاته ئامانج".
ئه‌و مانۆره سه‌ربازیه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ساڵانه به ناوی "مانۆری نمایشكردنی توانای شه‌هیدانی كوردی موسڵمان" له ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
H.B