3 یاریزانی پاریس سانجێرمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
پاریس سانجێرمان فه‌ره‌نسی چوار حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
سانجێرمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه 3 یاریزانی یانه‌كه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی راهێنه‌رایه‌تی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌یان ئاشكرا بكات.
پاریس سانجێرمان ماوه‌ی دوو رۆژه ده‌ستیان به پشكنینه‌كان كردووه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به مه‌شق و راهێنانه‌كان بكه‌نه‌وه، كه ئه‌م یانه‌یه ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی كۆتایی جامی فه‌ره‌نسا و جامی رابیته و قۆناخی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌كات.