تووشبووێکی دیکەی کۆرۆنا لە کەلار گیانی لەدەستدا

K24 - کەلار

کەمێک پێش ئێستا، ژنێکی تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان گەیشتە هەشت کەس.

تەرمی ئەو ژنە، هێشتا لە نەخۆشخانەی قەڵایە، کە تایبەتە بە تووشبووانی کۆرۆنا و چاوەڕێ دەکرێت کەمێکی دیکە بە ئەمبیوڵانسی تایبەت ببرێت و لە گۆڕستانی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا بنێژرێت.

پەیامنێری کوردستان24 دەڵێ: تەنیا لە ئیدارەی سنووری گەرمیان، ئەمە چوارم ژنە بە ڤایرۆسەکە گیانلەدەستدەدات، هەروەها چوار پیاویش بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.