تەندروستی سلێمانی هۆشداریی تووند دەدات

باس لە مردنی تووشبووانی کۆرۆنا دەکات

K24- سلێمانی:

دۆخی نەخۆشخانەکان ھێندە خراپە و پڕبوون لە نەخۆش، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ناچار بووە بیر لە پلانی نوێی بەڕەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بکاتەوە.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش باس لەوە دەکات، کە پێشبینی دەکەن حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان زۆر لەمەی ئێستا ھەیە زیاتر بێت.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەوانەی هەفتەیەک لەمەوبەر بڕوایان بە کۆرۆنا نەبوو، ئێستا داوامان لێدەکەن، نەخۆشەکانیان وەربگرین.

راشیگەیاند، نەخۆشخانەکان توانای وەرگرتنی ئەو نەخۆشانەیان نیە، کە نیشانە سەرەتاکانی ڤایرۆسەکەیان تێدایە، ھەموو ئەوانەشی لەنەخۆشخانەکانن ھێندە باری تەندروستیان ناجێگرە، رۆژ نیە بەلای کەمەوە 7 بۆ 8 کەسیان گیان لەدەستنەدەن.

لای خۆیەوە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی باس لەوە دەکات، ھەموو ڕێگایەکیان گرتووەتە بەر، تا ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون و مردن کەمببنەوە.

بەرپرسانی تەندروستی نایشارنەوە کە دۆخەکە مەترسیدارە، بۆیە پێشبینی دەکەن ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە رۆژانی ئایندە زیاتر ببن.

H.J