زانیاری نوێ لەبارەی گرژییەکانی بەغدا

دژە تیرۆر بۆچی چەند چەکدارێکی حەشدی دەستگیر کردووە

K24- بەغدا:

دژە تیرۆر و دەزکای هەوڵگری عێراقی لە ئۆپراسیۆنێکدا چوونە سەر گوندی بوعێسیە لە ناوچەی دۆرە و یەکەیەکی کەتائیب حزبوڵڵا دەستگیرکرد کە 75 چەکدار بوون و سەرقاڵی دانانی سەکۆی کاتیۆشە هاویشتن بوون بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا و فڕۆکەخانەی بەغدا.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، دوای ئەو رووداوە بە نیو کاتژمێر، 300 چەکداری حزبوڵڵا بە فەرمانی ئەبوو فدالک، سەرکردەی حزبوڵڵا، بە شۆفڵ بەربەستەکانی خەزڕایان لابرد و هێرشی کردە سەر بارەگای بارەگای دەزگای هەواڵگری و چەند پاسەوانێکیان دەستگیرکرد، هەروەها چوون ەسەر ماڵەکەی موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵام کازمی 15 رۆژە ئەو ماڵەی چۆڵکردووە.

دواتر نووری مالیکی کەوتە نێوەندگیریی و لەگەڵ هادی عامری و فالح فەیاز کۆبووەوە و بە تەلەفۆن لەگەڵ کازمی قسەیان کرد. هەردوولا رێککەوتن دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن و کۆتایی بە گرژیەکان بهێنن.

تا ئێستا 23 چەکدار و سێ فەرماندەی حزبوڵڵا ئازاد نەکراون و حزبوڵڵا و لایەنگرانیان  هەڕەشە دەکەن و دەڵێن کە ئەو ئۆپراسیۆنە بە چاودێری ئەمەریکیەکان ئەنجامدراوە.

کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا