تەندروستی سلێمانی: تاوەکو ئێستا 130 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
K24- سلێمانی:
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به كوردستان24ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا 130 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە كه زیاد له 87 لەوان، خه‌ڵكى ناو شاری سلێمانین.
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى دەڵێت، دۆخى زۆریه‌ك له تووشبوانى كۆرۆنا، لە نه‌خۆشخانه‌كان خراپه، نه‌خۆشخانه‌كان تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆشیان نیه، بۆیه پێشبینى ده‌كه‌ین رۆژانى داهاتوو ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان روو له هه‌ڵشكان بكه‌ن.
نایشارێته‌وه، گه‌ر خۆپارێزى ته‌واو نه‌كرێت، رۆژانى ئاینده ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدانه‌كان روو له هه‌ڵكشان ده‌كه‌ن.
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژەی بەوەشکرد، ده‌ست كێش و ده‌مامك له پلازماى خوێن ئاسانتر ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆیه داوامان له‌خه‌ڵكه كه خۆپارێزى ته‌واو بكه‌ن، تا كار نه‌گاته ئه‌وه‌ى پلازماى خوێنیان بۆ به‌كاربهێنرێت.
H.J