حەوت کەسی دیکە لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

زانیاری لەبارەیانەوە ئاشکرا دەکرێت

K24- سلێمانی:

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا حەوت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاند،  تەمەنی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە نێوان 50 بۆ 80 ساڵیدا بوون.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، دوو تووشبوویان خەڵکی چوار قوڕنە و قەرەداخن و ئەوانی دیکە خەڵکی ناو سەنتەری سلێمانین.

پێشتریش عەبدوڵا ئەحمەد بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، زیاد لە 130 کەس لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە نزیکەی 90 کەسیان خەڵکی ناو شاری سلێمانی بوون.

H.J