چین دەستبەرداری دۆلار دەبێت

چین دەست بە یەدەگکردنی زێڕ دەکات

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی راپۆرتێكی پێگەی ئێكسپێرتی رووسی كە تایبەتە بە كاروباری ئابووری، پەكین دەستی بە یەدەگكردنی زێڕ كردووە بۆ مەبەستی ستراتیژی، ئەوەش ھەنگاوەكانی چین بۆ راگرتنی مامەڵەكردن بە دۆلاری ئەمەریكی نیشاندەدات.

ئاماژەی بەوەشدا، كۆمپانیاكانی كانزاگەری چین دەستیان بە چالاكی فراوان كردووە لە بواری دەرھێنانی زێڕدا، بەنیازە دامەزراوەی پیشەسازی دیكەش بۆ كانزاگەری لە سەرتاسەری جیھان بكڕێت و نوێترین گرێبەستەكانی ئەو وڵاتەش لەو بوارەدا بووە.

لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، چین بە كڕێنی چەندین دامەزراوەی بەرھەمھێنانی زێڕ و لە رێگەی یەدەگكردنی زێڕ، ئێستا بە گەورەترین بەرھەمھێنەری زێڕ لە جیھاندا ھەژماردەكرێت، بەوەش ئاماژە بۆ جیھان دەنێرێت كە پێگەی دۆلار لە وڵاتان پێویستە كۆتایی پێبێت.