میرالیم پیانیچ هاندەری ریال مەدریدە

رۆژنامەی مارکا بەڵگەکانی بڵاوکردووە

میرالیم پیانیچ، یاریزانی بۆسنیایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا کە بریارە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، پێشتر چەند جارێک رایگەیاندووە هاندەری یانەی ریال مەدرید و خەون بە یاریکردن بۆ ئەو یانەیە دەبینێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا چەند لێدوانێکی ئەو یاریزانەی ساخ کردووتەوە، ئەو کاتەی لە ساڵی 2009 لە ریزەکانی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا یاریی دەکرد، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەو رۆژنامەیە رایگەیاندووە خەون بەوە دەبینێت درێسی ریال مەدرید لەبەر بکات و یاریی بۆ ئەو یانەیە بکات، کاتێک کە پەیوەندی بە یانەی رۆمای ئیتاڵیشەوە کرد هەمان قسەی کردووە و گوتوویەتی کە لە منداڵیەوە هاندەری مێرنگی بووە.

ئێستا کە بریارە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، چاوەڕێ کاردانەوەی هاندەرانی ئەو یانەیە دەکەن، بۆ ئەوەی بزانن چۆن پێشوازی لە یاریزانێک دەکەن کە لە رابردوو شەیدای رکابەرەکە مێژووییەکەیان واتە ریال مەدرید بووە.

لێدوانی پیانیچ بۆ رۆژنامەی مارکا لە ساڵی 2009
لێدوانی پیانیچ بۆ رۆژنامەی مارکا لە ساڵی 2009