عێراق پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكاندا دەكات
K24 - ھەولێر
وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند، پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانیان لەگەڵ بەشێك لە كۆمپانیاكانی نەوت دەكەن.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچه فهرمی راگەیاندووە، بەنیازن پێداچوونەوە بە كارو گرێبەستەكانی ژمارەیەك كۆمپانیای نەوت لە عێراقدا بكەن، كە كاری بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم بڕیارە لەكاتێكدایە بەھۆی بەرزبوونەوەی خەرجی و تێچوو لهلایهك، لهلایهكی دیكهشهوه بههۆی كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان، دەیەوێت ھاوسەنگی لەنێوان خەرجی و داھاتەكان رابگرن. وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەرگای كراوە دەبێت، بۆ دانوستاندن لەگەڵ كۆمپانیاكان، لەكاتێكدا خەرجی بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق زۆر بەرزبووەتەوە.
وهزیری نهوتی عێراق ئاشكراشی كردووه، بەدواداچوونەكانیان تەنیا بۆ ژمارەیەك كۆمپانیای دیاریكراوەو ھەموویان ناگرێتەوە.