میسی ئامادەنیە گوێ لە ئامۆژگارییەکانی راهێنەرەکەی بگرێت

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت لیۆنێل میسی گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە یاریی یانەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە کاتی پشوو وەرگرتن ئامادەنیە گوێ لە ئامۆژگارییەکانی راهێنەرەکەی بگرێت، لە کاتێکدا ئێدێر سارابیا یاریدەری کیکێ سێتیێن خەریکی قسە کردنە لە گەڵیدا، بەڵام لیۆ بە بێ گوێدانە قسەکانی خەریکی ئاو خواردنەوەیە، بۆیە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ئەو ستافەی راهێنەرانی ئێستای بارسێلۆناش دوور بخرێنەوە.