یهكێتی و گۆڕان تاوتوێی پهیوهندییهكانیان كرد
K24- سلێمانی:
یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوەکانی سەردانی بزووتنهوهی گۆرانی کرد و دۆخی کوردستانیان تاوتوێکرد، گۆرانیش سورە لەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، تا ھەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێکی نوێ ھەنگاو بنێ.
کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و گۆران دوای چوار کاتژمێر، کۆمەڵێك بڕیاری لێ كەوتەوە، بزوتنەوەی گۆرانیش لەسەر زاری دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەكەیان سوربوونی خۆی لەبارەی جێ بەجێکرجنی پرۆژەی چاکسازی نیشاندا، تا ئەو گرفتانەی کە ئیستا بەرۆکی کوردستانی گرتووە، کەم بكرێنەوە.
هاوكات سۆران جەمال تاھیر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: حزبەكەی رێکەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا و پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ لاینەکان بۆ قۆناغی داھاتوو بەگرنگ دەزانێت، ھەربۆیە خاڵێکی گرنگی گفتوگۆکانیان تەرخان کردبوو، تا كوردستان لەم قۆناغەی ئێستا تێپەڕێنێت.
H.B