بۆ يەكەم جار توێژینەوەی دكتۆرا لەسەر رەوشی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بەدەست هێنرا

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران توێژینەوەکەی کردووە
K24- هەولێر:
سيروان سيرينی، ئەمينداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی ليژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق خولی سێيەم، توێژینەوەی دكتۆرای لەسەر رەوشی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە زانكۆي (مالايا) كوالا مپور- ماليزيا، بە پلەی ناياب بەدەست هێنا.
ناونيشانی دكتۆراکە بريتييە لە: (ئاستەنگەكانی بەردەم دانان و جێبەجێکردنی سياسەتی ستراتیژی پەروەردەی و پێشخستنی رەوشی پەروەردەی هەرێمی كوردستان _ عێراق).
لە دووتوێی ديراسە مەيدانيەکەيدا، سیروان سيرينی، تيشكی خستۆتەسەر ئاستەنگ و هۆكارەكانی لاوازی سێكتەری پەروەردە و كزی كوالێتی ئاستی زانستی کە کاريگەری راستەوخۆی هەيە لە پێشخستن و چاکكردنی سێکتەری پەروەردە و پرۆسەی گەشەپێدان و پێشوەبردنی کۆمەڵگە و حکومەت.
سیروان سيرينی تيشكی خستۆتە سەر پۆڵەسی (سياسەت)ـی بواری پەروەردە، كە سەلماندويەتی تەواوی وڵاتانی پێشکەوتوو لە جيهاندا وەك (ئەمەريكا و ژاپۆن و ئەڵمانيا و ئەوروپا بە گشتی و .. هتد)، هەموويان فۆكسيان خستۆتە سەر ئەم سێ سياسەتانە و بە پلانی تۆکمە كاريان لەسەر كردوون و بايەخيان پێداون.
بۆيە پێشڤەچوونی بەرچاويان بەخۆوە بينيووە و پۆلەسيەکانيش ئەمانەن: يەكەم: Teacher Quality Improvement (TQI) پێشخستنی كوالێتی مامۆستا (تحسين جودة المعلم). دووەم: بايەخ دان بە TVET واتە خوێندنی کۆليژەکانی تەكنيكی و هونەری لە پێناو راهێنانی گەنجان لەسەر کارکردن بە شێوازی زانستی و کردەيی تا رۆڵی کارا بگێرن لە پێشخستنی وڵاتەکەيان.
سێیەم: پێشخستني سەرچاوەی مرۆيی HRD، ئەم پۆلەسیيە پەيوەندی بە هەردوو پۆلەسيەکانی سەرەوە هەيە، کە چۆن حكومەت بتوانێت وەبەرهێنانی زانستيانە لەم بوارانەدا بكات.
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە كۆمەڵێك پێشنيازی پەيوەست بەم پۆلەسیيانەی خستۆتە بەردەم لايەنەکانی پەيوەندار لە وەزارەتەکانی پلاندانان و پەروەردە و زانستخوازانی بواری پەروەردە بۆ جێبەجێکردنيان. سيرينی ئەم پرۆژە زانستیيەی كردۆتە دياری بۆ سەرۆك مسعود بارزانی و پێشمەرگەی كوردستان.