سانێ بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی گەیشتە میونشن

لیرۆی سانێ یاریزانی ئەڵمانی یانەی مانچێستەر سیتی بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی شەوی رابردوو گەشتی شاری میونشنی وڵاتەکەی کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا وێنەیەکی لێرۆی سانێ یاریزانە نوێیەکەی یانەی بایرن میونشنی لە نەخۆشخانەیەکی ئەم وڵاتە بڵاوکردووە، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی سەردانی ئەو شارەی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی ئەو گرێبەستە رابگەیێندرێت.

سانێ بریاربوو هاوینی رابردوو پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات، بەڵام پێکانە قورسەکەی رێگر بوو و دواجار ئەم گواستنەوە بۆ هاوینی ئەمساڵ دواخرا و دەگوترێت کە باڤاریەکان لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە، 50 ملیۆن یۆرۆیان خەرج کردووە.

لێرۆی سانێ لە نەخۆشخانەیەکی شاری میونشنی وڵاتەکەی
لێرۆی سانێ لە نەخۆشخانەیەکی شاری میونشنی وڵاتەکەی