رامۆس ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد

سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید بەم دواییە بووەتە فریادرەسی یانەکەی و چەند یارییەکە دەتوانێت بردنەوە بۆ یانەکەی بەدەست بێنێت و شەوی رابردووش بەرامبەر خیتافی توانی بردنەوەیەکی گرنگ بۆ یانەکەی بەدەست بێنێت.

بەرگریکارەکەی مێرنگی بە تۆمار کردنی تاکە گۆلەکەی لە دێربی بچووکی مەدرید، کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزە گەیاندە 11 گۆڵ 9 گۆڵ لە لالیگا و هەروەها دوو گۆڵیشی لە چامپیۆنزلیگ کردووە و بووە یەکەم بەرگریکار لە دوای 1976-77 لە وەرزێکدا 11 گۆڵ بکات، ئەو کات پیری توانیبوی 10 گۆڵ بکات.

رامۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و چاوەڕێ دەکرێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و لەو کاتەوەی کە پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە، بردنەوەکەی بەرامبەر خیتافی 301کەمین بردنەوەی بوو لەگەڵ ئەو یانەیە.