چاكبووانی كۆرۆنا له رێگهی كوردستان 24ـهوه چیڕۆكی كاتی تووشبوونیان دهگێڕنهوه
K24- سلێمانی:
چەند تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان لە پهتاكه باس لە بارودۆخی خۆیان لە كاتی تووشبوونیان و قۆناخی دوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە دەكەن.
ئهوان له رێگهی كوردستان 24ـهوه جهخت دهكهنهوه، ئەگەر مرۆڤی تووشبوو ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی ھەبێت، دەتوانێت بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ بێت.
عەبدوڵا محهمهد، کارمەندی تەندروستیە و لە نەخۆشخانەی فێرکاری کار دەکات، ئەو لە رێگەی کارمەندێکی دیکەی نەخۆشخانەکەیەوە تووشی کۆرۆنا بووە و خانەوادەکەشی لە رێگەی ئەمەوە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ئێستا ھەموویان چاك بوونەتەوە.
هاوكات ڕێژوان و سەباحیش كه هاوڕێی عهبدوڵڵان ھاوشێوەی ھاوڕێکەیان تووشی کۆرۆنا بووبوون و چاك بوونەتەوە، بەڵام یەکێکیان دەڵێت: کاتێك چاك بووەتەوە راستەوخۆ چووە بۆ بەخشینی پلازمای خوێن و چاکەوەبووی دیکەشی بردووە بۆ ئەوەی پلازما بە تووشبووانی ئێستا ببەخشن، دووپاتیش دهكهنهوه، ھەرکەسێك تووشی ئهو پهتایه ببێت ئەگەر ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی ھەبێت، دەتوانێت بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ ببێت.
ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوونە و بەیارمەتی پزیشكان و پابەندبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەكان توانیویانە بەسەر ڤایرۆسهكهدا سەربكەون، داوا دەكەن، خەڵكی خۆیان بپارێزن و مەترسییەكە بەجددی وەربگرن، بۆ ئەوەی ھیچ كات تووشی ئهو پهتایه نەبن.
H.B